لە ماوەی ٩ مانگدا ٥٠٠ کەس لە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کار ەوە کوژراو بریندار دەبن
پەیامی کورد ... لە ماوەی ٩ مانگدا ٥٠٠ کەس لە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کار ەوە کوژراو بریندار دەبن
لە ٩ مانگی ئەمساڵدا، ڕووداوی کار لە پارێزگای "کرماشان"، ٥٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە
دوکتور "سەلیم خانی" بەڕێوبەری گشتی پزیشکی یاسایی پارێزگای "کرماشان" بە ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی سەر بە ئێران ی وتووە: "لە ماوەی ئەمساڵدا ٣٢ کەسی خەڵکی کرماشان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە کە لەو ڕێژەیە نیوەیان لە بەرزایی بەربوونەتە خوارەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆی قوربانییانی ڕووداوی کار لەو پارێزگایە، ٣١ کەس پیاو و یەک کەس ژن بووە.
"خانی" بەربوونەوەی لە بەرزایی بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوی کار لە پارێزگای "کرماشان" زانی، پاشان بە ڕێز بەرکەوتن بە شتی قورس، بەرکەوتنی تەزووی کارەبا و سووتان لە هۆکارەکانی دیکەن.
بەڕێوبەری گشتی پزیشکی یاسایی پارێزگای "کرماشان" لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە لە ٩ مانگی ئەمسالدا ٤٧٣ کەس بەهۆی ڕووداوی کار لەو پارێزگایە بریندار بوون.
هەروەها لە کۆی گشتی بریندارانی ڕووداوی کاری ئەمساڵ لە پارێزگای "کرماشان" ٤٦٨ کەس پیاو و ٥ کەس ژن بوون.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە