لە نامەیەکدا ١٠ سێناتۆری ئەمریکی لە سەر ئێران داوایەکی گرینگ ئاراستەی جۆ بایدن دەکەن
پەیامی کورد ... لە نامەیەکدا ١٠ سێناتۆری ئەمریکی لە سەر ئێران داوایەکی گرینگ ئاراستەی جۆ بایدن دەکەن
١٠ سێناتۆری ئەمریکی داوایان لە بایدن کرد، گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران چڕتر بکاتەوە.
لەم نامەیەدا کە ١٠سیناتۆری ئەمریکی واژوویان کردووە و ڕۆژی هەینی لە لایەن تام کاتن؛ سیناتوری کۆماریخواز بڵاو بۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە خاوەن کەشتی و خوازیارە نەوتییەکان لەسەر "هەڵسوکەوتی لاواز و دڕدۆنگی" بایدن قوماری مامەڵە کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەخۆ دەدەن و ئەو قومارەیان پێ باشترە تا مامەڵە نەکردن، چوونکە دەزانن بایدن بابەتەکەی شل گرتووە.
ئەم سێناتورانە نووسیویانە دەوڵەتی بایدن تا ئێستا لە بەرانبەر ڕێژەی بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی کۆمار ئیسلامی ئێران کاردانەیەکی ئەوتۆیان نەنواندووە و هەر ئەمەش "تاوانبارانی" هارتر کردووە.
لەم نامەیەدا هۆشیاری ئەوە دراوە کە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، هێز و توانای ئەمریکای لە دانووستانەکانی ئەتۆمی کەم دەکاتەوە و خەزانە بەتاڵەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پڕدەکاتەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە