لە ناوچوونی لەندەن ، پاریس و بەرلین لە ٢٠٠ چرکە بە بۆمبەکانی ڤلادیمیر پووتین
پەیامی کورد ... لە ناوچوونی لەندەن ، پاریس و بەرلین لە ٢٠٠ چرکە بە بۆمبەکانی ڤلادیمیر پووتین
لە یەکێک لە پڕ بینەرترین بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی ڕووسیا چۆنیەتی هێرش کردنی ئەتۆمی پووتین بۆ سەر سێ شاری لەندەن ، پاریس و بەرلین لە ٢٠٠ چرکە هاشێوە کراوە و جەخت کراوەتەوە کە هیچ کەسێک تێیدا زیندوو نامێنێت .
بە پێی هاوشێوە کردنی کۆمپیوتەری لە بەرنامەیەکی ٦٠ خولەکی چەنێڵ وان " بە ووتەی کارناسان ئەم بەرنامەیە " لە کالینینگراد لە ڕووسیا تەنیا ١٠٦ چرکە درێژە دەخاینێت تاکوو بۆمبی ئەتۆمی لە بەرلین بدات و هەموو شتێک و هەموو کەسێک لە ناو بچێت .
دواتر نەخشەیەک نیشان دراوە کە واپێدەچێت مووشەکەکان لە کالینینگراد ەوە ، شوێنێکی نزیک لە پۆڵەندا ، لیتوانی و دەریای باڵتیک بەرەو ئەورووپای ڕۆژئاوایی هاوێشتراوە و تواناییان هەیە لە ١٠٦ چرکە دەگاتە بەرلین ، ٢٠٠ چرکە بۆ پاریس و ٢٠٢ چرکە دەگاتە لەندەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە