لە ناو جەرگەی تاران دا لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە لێپرسینەوە لە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئەو ووڵاتە دەکرێت
پەیامی کورد ... لە ناو جەرگەی تاران دا لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە لێپرسینەوە لە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئەو ووڵاتە دەکرێت
هەژماری تویتەری "جەرەس "زەنگی" تیرۆر" کە میدیایەکی ناوخۆیی و خۆجەیی ـ ئیسرائیلییە و لە بواری دژەتیرۆر و هەواڵی سەربازی کار دەکات، بڵاوى کردەوە : دەزگای هەواڵگری مووساد لە ناو دڵی ئێران، لێکۆڵینەوەی لە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کردووە.
مووساد یەدۆڵڵا خدمەتی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانى لە ناو ئێران دەستبەسەر کردووە و هەر لە ناو ئێرانیش لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا کردووە.
خدمەتی جێگری عەلی ئەسغەر نەورووزی فەرماندەی ئامادەیی و پشتیوانی سوپای پاسدارانە و دانیشی بەوەدا ناوە کە چەكیان بۆ سووریا و عێراق و لوبنان و یەمەن گواستووەتەوە و هەناردە کردووە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ، مەنسوور ڕەسووڵی ئەندامی یەکەی ٨٤٠ی قودسی سوپای پاسداران، لەلایەن مووسادەوە لە ناوخۆی ئێران لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دانی بە ئەرکە تیرۆریستییەکەیدا ناوە کە سێ کردەی تیرۆریستى بووە لە تورکیا و ئاڵمانیا و فەڕەنسا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە