لە نزیک سنوورەکانی عێراق و کووەیت هێرش کرایە سەر کاروانی هاوپەیمانی ئەمریکا
پەیامی کورد ... لە نزیک سنوورەکانی عێراق و کووەیت هێرش کرایە سەر کاروانی هاوپەیمانی ئەمریکا
سەرچاوەگەلی عێراقی ڕایانگەیاند هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە عێراق .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاکامی ئەم هێرشەدا بۆمبێک لە نێوان کاروانی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە نزیکی سنوورەکانی " جریشان " لە نێوان عێراق و کووەیت دا تەقیوەتەوە .
هەر لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکی زیاتر دەربارەی زەرەر و زیانەکان ڕانەگەێندراوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە