لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە هیلمەند ، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تاڵیبان خاپوور کرد .
پەیامی کورد ... لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە هیلمەند ، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تاڵیبان خاپوور کرد .
لەم هێرشەدا ، شەش هێزی تاڵیب کوژرا و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون .
لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەرکۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تاڵیبان کە لە بنکەی ئاسمانی شوورابک لە هیلمەند ە ، هەموو کەرەستە و کەل و پەلە سەربازییەکان خاپوور بوون و شەش هێزی تاڵیب کوژران و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هیلمەند ، ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بە ئامانجی لەناوبردنی کۆگای چەک و تەقەمەنی تاڵیبان ئەنجام دراوە کە لە هێزەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی پێشووی ئەفغانستان ەوە بەم گرووپە گەیشتووە . بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە ، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سیخوری و ئۆپراسیۆنی ئەمریکا لە چەند هەفتە پێشتر بەم لاوە ، لە ئاسمانی هیلمەند لە حاڵی گەشت لێدان بوون . کۆگای چەک و تەقەمەنی تاڵیبان کە لەم هێرشە ئاسمانییەدا خاپوور بووە ، لە شوێنی فەرماندەیی پێشووی هێزە بیانییەکان لە بنکەی ئاسمانی شورابک یا بنکەی سەربازی " بۆستۆن " دایە . شورابک لە دوای بەگرام ، گەورەترین پێگەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بوو کە تێیدا هیزەکانی ئەمریکی و بەریتانیایی و هێزەکانی ژمارەیەکی دیکە لە ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ جێگیر بوون . ئەم بنکەیە لە دوای دەرچوونی هیزە بیانییەکان لە ئەفغانستان ، ڕادەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەفغان کرابوو
سەرچاوەکە ووتی کە لەم بنکە سەربازییە ، ئاستێکی زۆر بەرزی چەک و تەقەمەنی گرینگی سەربازی لە هێزە بیانییەکان و هێزەکانی دەوڵەتی پێشووی ئەفغانستان بە جێ ماوە کە تاڵیبان پارێزگاری لێ دەکرد . بە پێی زانیاریگەلی ئەم سەرچاوە ئاگادارە ، لە کۆگای چەک و تەقەمەنی کە بە هۆی هێرشی ئاسمانییەوە لە ناوچوو ، تەقەمەنی گەلی پەیوەندیدار بە فڕۆکەگەلی سەربازی ، ڕاکێتگەکی خاڵ لێدەری فرۆکە ، کەرەستەی پەیوەندیدار بە هەلیکۆپتەرگەلی سەربازی و باقی چەک و تەقمەنی گرینگی بە جێ ماو لە هیزە بیانییەکان دەپارێزرا .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە