لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەلەب ٥ تێرۆریست کوژران

پەیامی کورد     ...   لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەلەب ٥ تێرۆریست کوژران .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی شاری حەلەب ٥ تێرۆریست کوژران فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و سووریا مۆڵگەکانی جبهەلانسر یان لە ناوەندی باکووری حەلەب کردە ئامانج

بە پێی ڕاپۆرتێک زنجیرەیەک لە ئۆپراسیۆنگەلی هاوبەشی ئەرتەشەکانی سووریا و ڕووسیا لە دژی مۆڵگە و بارەگاکانی تێرۆریستان لە خاڵە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامی هەیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسسیا ئەمڕۆ یەکشەممە مۆڵگەکانی تێرۆریستانی جبهە النسر یان لە ناوچەی بەراد لە ناوەندی باکووری پارێزگای حەلەب کردووەتە ژێر هێرشگەلی قورسی ئاسمانی خۆیانەوە . بە دوای هێرشی فڕۆکەگەلی شەڕکەری سووریا و ڕووسیا بۆ سەر مۆلگەکانی جبهەالنسر لە ناوەندی پارێزگای حەلەب ٥ ئەندامی ئەم گرووپە تێرۆریستییە کوژران . لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا هەروەها ٤ ئەندامی جبهە النسر بە قورسی بریندار بوون .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر لە دوای ڕێکەوتننامەی نێوان ئەرتەشی سووریا و کەسانی چەکدار لە دەرعا ، هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ئاڵای ئەم ووڵاتەیان لە سەر بەرزاییەکانی شاری المزیریب لە ناوەندی ڕۆژئاوای دەرعا هەڵداوە . لە حاڵیکدا کە هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بۆ سەپاندنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە شاری ناوبراودا جێگیر کراون .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە