لە هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە سووریا ٧ کەس کوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد ... لە هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە سووریا ٧ کەس کوژران و بریندار بوون
کوژراوێک و شەش بریندار لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سووریا
بە پێی هەوال و زانیارییەکان بەەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی مەی ساڵی ٢٠٢١، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردە سەر چەن ناوچەیەکی سووریا.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەو سەر ئەو ناوچانە بریتییە لە بەندەری لازقییە تەنیشت دەریای مەدیتەرانە، شاری حەففە لە ڕۆژهەڵاتی لازقییە و مەسیاف سەر بە پارێزگای حماە .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئاکامی ئەم هێرشانە کەسێک کوژرا و شەش کەس دیکەش بریندار بوو.
ئیسرائیل لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ، هێرشەکانی بۆ سەر ئەم ناوچە و هێزانەی سەر بە کۆماری ئیسلامی زیاد کردووە.
زۆربەی ئەو شوێنانە دەکەونە بەر ئامانجی هێرشی ئیسرائیل کۆگای چەک و تەقەمەنی و کاروانە سەربازییەکان و کاروانی نیزامی جیبەجێکردنی مووشەک لە لوبنان بۆ سووریا یە .
دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە کۆتایی مانگی ئەیپریل، لە ناوچە ئەزمیر سەر بە دیمەشق ڕوویدا کە تیایدا ٤ کەسی نیزامی کوژران.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە