لە هێرشێکی ئاسمانی دا ئیسرائیل بنکە و مۆڵگەکانی سوپای پاسداران و حێزبۆڵلای لە ناوچەکانی ناوەندی سووریا بۆمباران کرد
پەیامی کورد ... لە هێرشێکی ئاسمانی دا ئیسرائیل بنکە و مۆڵگەکانی سوپای پاسداران و حێزبۆڵلای لە ناوچەکانی ناوەندی سووریا بۆمباران کرد
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند مۆڵگە و پێگەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی حێزبۆڵلا لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە لە مصیاف لە ناوەندی ڕۆژئاوای حەما کراونەتە ئامانجی هێرشی بۆمبارانەوە .
ئاژانسی هەواڵی مەیادین لە سووریا ڕایگەیاند : سیستەمی ئاسمانی سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل ی بۆ سەر ناوچەی مصیاف لە پارێزگای حەما یان تێکشکاندووە .
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەوانی مەیادین لە بەیرووت ڕایگەیاندووە : هێرشی ئیسرائیل بە سەر سووریا هازوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەگەلی ئیسرائیلی بۆ سەر بەرزاییەکانی ناوچەی جبیل کەسرەوان لە باکووری پایتەختی لۆبنان .
چاودێری مافی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە کە نزیک کاتژمێر ٧ی ئێوارەی دوێنێ ئیسرائیل لە لای باکووری لۆبنان ەوە هێرشە ئاسمانییەکانی دەست پێکردووە و خاڵگەلێک یان لە ناوچەی ناوەندی یان کردووەتە ئامانج و هەروەها سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە : لێکۆلینەوەی سەبارەت بە دەرئەنجامی هێرشەکە لا حاڵی ئەنجامدانە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە