لە هەوڵێکی چەکداری لە دژی کۆڵبەران بە چەکێکی نوێ تەقە لە پۆلێکی کۆلبەران دەکرێت و ئەسپەکانیان گووللەباران و دەکوژرێن

پەیامی کورد      ...   لە هەوڵێکی چەکداری لە دژی کۆڵبەران بە چەکێکی نوێ تەقە لە پۆلێکی کۆلبەران دەکرێت و ئەسپەکانیان گووللەباران و دەکوژرێن

لە سنوورەکانی کێلەشین و گەلی گادەرانی ناوچەی شنۆ، چەکدارانی کۆماری ئیسلامی تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەن و ئەسپەکانیان دەکوژێت. 

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک کۆڵبەری سنوورەکانی کێلەشین و گەڵی گادەرانی ناوچەی شنۆ، کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی؛ هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و بەهۆی تەقەکردنەکەوە ئەسپی کۆڵبەرەکان خۆیان بە تەلی دڕکاویی، مۆڵگەیەکی چەکدارەکانی ئێراندا داوە و لە ئاکامدا تووشی سووتانێکی دەگمەن بوونە.

 شایەتحاڵان دەڵێن: پێدەچێ ئەوە چەکێکی نوێ بێ کە سوپای پاسداران هێنابێتییە ئەو سنوورانەوە و لەوانەشە تەلی دڕکاویی دەوری مۆڵگەکانی ئێران هەموو ژەهراویی بن کە بە شێوەیەکی دەگمەن بە بەرکەوتنی ئەسپەکان بە تەواوی سووتان.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە