لە هەڵمەتێکدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر سیمای ئەو پارێزگایە دەگۆڕێت
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ جوانتركردن و بایه‌خدانی زیاتر به سیمای شاری هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌قلیم و رێكخستنه‌وه‌ی شێوه‌ی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێریان ده‌ست پێ كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: لە پێناو جوانترکردن و بایەخدانی زیاتر بە سیمای شاری هەولێر، لە هەڵمەتێکی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كه‌ماندا لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان شێوەکانی ناوەڕاستی شەقامەکانی شار رێکخران و تەقلیم کران.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: تیمەکانی بەشی شێوەکاری دەستیان کردووه بە هەڵمەتی چاککردنەوە و تەقلیمکردن و رێکخستنەوەی شێوەکان لە دوورگەی ناوەندی شەقامی شۆڕش، شێوەکانی شەقامی کەرکووک، شێوەی گۆزە لە شەقامی سەرەکی ١٠٠ مەتری و شێوەی پاڕکی شەهید سەربەست مەنتک.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشكراشی كرد كه هەڵمەتەکه‌یان بەردەوام دەبێت و سه‌رجه‌م شێوه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان شاری هه‌ولێر چاك ده‌كه‌ن لە پێناو جوانترکردنی سیمای پایتەخت و رەخساندنی ژینگەیەکی پاک و بێگەرد بۆ هاونیشتمانیان.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە