لە ویلایەتێکی ئەمریکا خوێندن به زمانی کوردی بە فەرمی دەکرێت

پەیامی کورد      ...    لە ویلایەتێکی ئەمریکا خوێندن به زمانی کوردی بە فەرمی دەکرێت

  لە ویلایەتی "تێنێسی" ئەمریکا خوێندن به زمانی کوردی بە فەرمی کرا

زمانی کوردی وەک یەکێک لە ١١ زمانەکان؛ لەلایەن وزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە فەرمی ناسێندرا و لە ویلایەتی "تێنێسی" دەخوێندرێت.

لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٠١٧دا "نەوزاد هادی" کە ئەندامی بەڕێوبەری ناوەندی سەلاحەدین لە شاری "ناشفێلـ"ـی ویلایەتی "تێنێسیـ"ـی ئەمریکایە هەوڵەکانی بۆ بەفەرمیکردن و خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەمریکا خستە گەڕ.

"هادی" داوای کردبوو زمانی کوردی لە قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندیدا بخوێندرێت.

دوای تاوتوێکردنی ئەو داوایەی ناوبراو، لە مانگی ڕەشەمەی ٢٠١٩دا ئەنجوومەنی قوتابخانەکانی "ناشفێل" کە بەهۆی ڕەوەندی کورد کە بە "کوردستانی بچووکــ"ـی ئەمریکا ناسراوە، بڕیاری دا لە چەند قووتابخانەی شارەکە زمانی کوردی وەکوو زمانەکانی ئیسپانی ، فەڕەنسی و چەند زمانی دیکەی بیانی ببێتە وانەیەکی فەرمی و بخوێندرێت، هەروەها لەم پرۆسەیەدا پلە و خەڵات بۆ قووتابییان دیاری دەکرێت.

بۆ داڕشتنی وانەکانی زمانی کوردی داوایان لە ناوەندی سەلاحەدین کردووە هاوکاریان بکات.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە