لە وەزارەتی پێشمەرگە پلان ھەیە گۆڕانكاری دیكەش بكرێت و قۆناغی دیكە بەڕێوەیە
پەیامی کورد ... لە وەزارەتی پێشمەرگە پلان ھەیە گۆڕانكاری دیكەش بكرێت و قۆناغی دیكە بەڕێوەیە
بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مەبەست لە گۆڕانكاری لە كۆمەڵێك پۆست لە وەزارەتی پێشمەرگەدا، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدایە و بۆ باشتركردنی كاروباری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە ئەوانەی ھاتوون كەسانی شارەزا و ئەكادیمی و دەرچووی كۆلێژی سەربازین.
عەمید عوسمان، ڕایگەیاند ، ئەو گۆڕانكارییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە كراون، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدایە و قۆناغی یەكەمیش ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە بەشێك لەوانەی رۆیشتوون، كاتی خانەنشینییان ھاتبوو و بە رێز و تەقدیرەوە بەڕێ كران، ھەندێك برادەریش لە شوێنی ئەوان دانران و ئەوانەی دیكەش كە شوێنیان گرتوونەتەوە، دەرچووی كۆلیژی سەربازی و ئەكادیمین و شارەزان لە چاكتركردن و باشتر راپەڕاندنی كاروباری ناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە".
بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە ووتیشی، ١٩پۆست گۆڕانكارییان تێدا كراوە، كە ٣٧كەس بوون و ئاڵوگۆڕ كراون، پلان ھەیە كە گۆڕانكاری دیكەش بكرێت و قۆناغی دیكە بەڕێوەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنها گۆڕانكاری لەو چەند پۆستەدا كراوە".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە