لە پارێزگایەکی ئێران نەخۆشی تاعوون ی ئاژەڵان پشتڕاست کرایەوە
پەیامی کورد ... لە پارێزگایەکی ئێران نەخۆشی تاعوون ی ئاژەڵان پشتڕاست کرایەوە
لە پارێزگای "ئەلبورز"ی ئێران تاعوونی ئاژەڵان پشتڕاست کراوەتەوە
"فەردین حەکیمی" بەڕێوبەری گشتی ژینگەپارێزی "ئەلبورز"، بڵاوبوونەوەی پەتای تاعوونی ئاژەڵانی پشتڕاست کردەووەتەوە و وتوویەتی: "جگە لە ئاژەڵانی ئەو پارێزگایە، ئاژەڵانی پارێزگاکانی دەورووبەریش تووشی ئەو پەتایە بوون".
تا ئێستا لە پارێزگای "ئەلبورز" زیاتر لە پێنج سەر کەڵ و بزنی کێوی لەنێو چوونە.
بەڕێوبەری گشتی ژینگەپارێزی "ئەلبورز" لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە تاعوونی کاوێژکەرانی بچووک نەخۆشییەکەی ڤایرۆسییە و تایبەتمەندی بڵاوبوونەوە و گرتنەوەی خێرای هەیە و جەختیشی کردەووەتەوە کە ئەگەر بە خێرایی پێش بەو ڤایرۆسە نەگیرێت، بەهۆی زۆربوونی مەڕوماڵاتی خۆماڵی لە ناوچەکە و کاتی چوونەدەرەوەیان، زیانێکی بەربڵاومان دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە کۆنترۆڵی ئەو نەخوشییە بەنیسبەت نەخۆشییەکانی دیکە دژوارترە وتوویەتی: "بەهۆی ڕاگواستن و ڕێڕەوی زیندەوەری کێوی لە شوێنی ژیانکردنیان و هەروەها هاتووچۆکردنیان تەنانەت لە سنووری پارێزگاکانی دیکە، ئەگەری پەرەسەندنی ئەو ڤایرۆسە لە پارێزگاکانی دیکەش هەیە.
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە