لە پرۆژەی "ژمارەی من" 175 هەزار فەرمانبەر تۆمارکران
پەیامی کورد ... لە پرۆژەی "ژمارەی من" 175 هەزار فەرمانبەر تۆمارکران
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری تۆمارکردنی پڕۆژەی "ژمارەی من"ی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ 5ی کانونی یەکەم، ناوەندی ڕاگەیاندن و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 175 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی "ژمارەی من" ناویان تۆمار کراوە و پڕۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەران بەردەوامە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی "ژمارەی من" بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت و گشتی و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکان دەستپێکرد.
- بەم پرۆژەیە، فەرمانبەرانی تۆمارکراو دەتوانن بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، بەشێوەی ئەلیکترۆنی مووچەکانیان لە ئامێری ATM وەربگرن و بۆ ئەمەش زیاتر لە هەزار بناغە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە