لە پەرلەمانی ئێران وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو ووڵاتە کارتی زەردی پێدرا
پەیامی کورد ... لە پەرلەمانی ئێران وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو ووڵاتە کارتی زەردی پێدرا
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە دوای گوێڕاگرتن لە ووتەکانی وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو وولاتە سەبارەت بە دواهەمین دۆخی خۆبەخشانی کۆمپانیای راگەیاندن و پەیوەندی ئێران ، قانع بە قسەکانی وەزیری نەبوون .
وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو ووڵاتە لە دانیشتنی کراوەی پەرلەمان ڕایگەیاند : کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندییەکان کۆمپانیایەکی ناحکوومی و تایبەتە و وەکوو وەزیری پەیوەندییەکان دوو ڕۆڵم لە بەرامبەر ئەم کۆمپانیایە هەیە یەکێکیان ڕێکخستنی هەموو ئۆپێراتۆرەکان ە و ئەوەی دیکەش ووڵامدانەوە لە بەرامبەر کەم و کورتییەکانی ئەم کۆمپانیایە لە خزمەتگوزاری تەلەفۆن یا ئینتەرنێتە .
بەڵام لە کاروباری ناوخۆیی کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندی ئێران و دامەزراندن و لادان لەکار لەم کۆمپانیایە و بە کارگرتنی هێزی مرۆیی لەو دەولەتەدا هیچ ڕۆڵێکم نییە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە