لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆدەکرێتەوە

پەیامی کورد   ...  لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆدەکرێتەوە

لە پەرلەمانی عێراق ئیمزا بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆدەکرێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ: کۆتلە کوردیەکان کۆدەنگن لەسەر مافی خەڵکی کوردستان.

سیپان شێروانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەناو پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆکردنەوەی ئیمزا کراوە بۆ ئەوەی فشار بخرێتە سەر حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ماوەی سێ مانگە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە، بەپێی یاسای بوودجە مافی خەڵکی کوردستانە شایستەکانیان ڕەوانە بکرێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ووتیشی: هەموو فراکسیۆنە کوردیەکان بەشدارن لە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ فشار خستنە سەر بەغدا، واتە کۆدەنگی هەیە و کوتلە کوردستانیەکان یەکڕیزن لەسەر مافی مووچەخۆران و هاوولاتییانی هەرێم بەبێ جیاوازی ئیمزایان کردووە.

سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: جگە لە پەرلەمانتارە کوردەکان بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعه و سوننەش ئیمزایان کردووە ئەوانەی هاوهۆزن لەگەڵ خەڵکی کوردستان ئەوەی لە دەستمانبێت درێغی ناکەین بۆ بەرگری کردن لە خەڵکی خۆمان.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە