لە ڕاستای باشترکردنی پەیوەندییەکان ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عەرەبستان دەکات
پەیامی کورد ... لە ڕاستای باشترکردنی پەیوەندییەکان ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عەرەبستان دەکات .
هەندێک لە بەرپرسانی ئاگادر جەخت دەکەنەوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا هەفتەی داهاتوو بەرەو عەرەبستان دەڕوات تاکوو لە ڕاستای باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات هەوڵ بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک هاوکات لەگەڵ زیادبوونی هەوڵەکانی ئانکارا لە ڕاستای تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی خۆی لەگەڵ ڕیاز لە دەرئەنجامی کوشتنی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودی لە کۆنسووڵخانەی ووڵاتەکەی لە شاری ئیستانبووڵ لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨ هەندێک لە بەرپرسان لە تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە وەزیری کاروباری ئەم ووڵاتە هەفتەی داهاتوو بۆ ئەنجامی گفتۆگۆ سەردانی عەرەبستان دەکات .
ئەم بەرپرسانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بێت لە گفتۆگۆ لەگەڵ ڕۆیتەرز دا لەمبارەیەوە ئاماژەیان کرد کە ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و مەلەک سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پاشای عەرەبستان لە گفتۆگۆیەکی تەلەفۆنی دا سێشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتنیان کرد کە مولوود چاووش ئۆغڵۆ و شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئالی سەعوود وەزیرانی دەرەوەی دوو ووڵات ١١ مەی هەفتەی داهاتوو ووتووێژگەڵیک ئەنجام بدەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە