لە ڕاگەیندراوێکدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی گشتی پرۆژه‌كانی بۆ پارێزگاكان بڵاودەکاتەوە
پەیامی کورد ... لە ڕاگەیندراوێکدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی گشتی پرۆژه‌كانی بۆ پارێزگاكان بڵاودەکاتەوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خه‌رجی گشتی پرۆژه‌كانی بۆ پارێزگاكان له ساڵانی ٢٠١٩ تاوه‌كوو ٢٠٢١ بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كیش، زۆرترین بڕی پاره بۆ سلێمانی خه‌رجكراوه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم، خشته‌یه‌كی خه‌رجی گشتی پرۆژه‌كانی له ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢١ بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، له‌و ماوه‌یه‌دا، ٨٦ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دهۆك، ١٤١ ملیار و٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر خه‌رجكراوه.
له‌خشته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بۆ پرۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی له ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢١ بڕی ١٩٣ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بڕی ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار خه‌رجكراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌ی خه‌رجی گشتی وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكان له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ مشت‌ومڕ و ناكۆكی له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه دروستبوو، هه‌ردوولا یه‌كتریان تۆمه‌تباركرد به‌هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌می داهات و هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی رایگه‌یاند، له سلێمانیه‌وه به‌شێكی كه‌می داهاته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، "چی دیكه‌ش رێگه ناده‌ین داھاتی ئه‌م ھه‌رێمه به ٤٣٪ بۆ ئیداره‌ی سلێمانی و ٥٧٪ بۆ ئیداره‌ی ھه‌ولێر و دھۆك خه‌رج بكرێت"
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م داهاته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه داهاتی خاڵه سنوورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە