"لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە بیرەکانی ئاو لە ھەولێر بە ووزەی خۆر کار دەکەن"

پەیامی کورد   ...  "لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە بیرەکانی ئاو لە ھەولێر بە ووزەی خۆر کار دەکەن"

لە سنووری پارێزگای ھەولێر پڕۆژەیەکی گەورەی سیستەمی ووزەی خۆر جێبەجێ کرا و جێگری پارێزگاریش دەڵێ، پڕۆژەکە بۆ کارپێکردنی ٤٥ بیری ئاوە بە سوودوەرگرتن لە ووزەی خۆر.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، ڕایگەیاند: "لەگەڵ ڕێکخراوێکی بیانی پڕۆژەیەکمان خستە ڕوو بۆ ئەوەی بیرەکانی ئاو بە ووزەی خۆر کار بکەن، پڕۆژەکە ٤٥ بیر لەخۆ دەگرێت و پێنج بیری ئاوی خواردنەوەیە و ئەوانی دیکەش ھی کەرتی کشتوکاڵن، ئەم پڕۆژەیە گرینگی خۆی ھەیە بۆ کەرتی کشتوکاڵ.''

جێگری پارێزگاری ھەولێر دەشڵێت: "کێشەی نەبوونی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی کشتوکاڵ نامێنێت، چوونکە لە وەرزی ھاویندا زۆر جار جووتیاران تووشی کێشەی نەبوونی کارەبا دەبوون، بەڵام ئێستا ھەموو کات دەتوانن کارەبا بەکار بێنن بۆ پڕۆژەکانیان، ئەو کارەبایەی پێشتریش دەگەڕێتەوە نێو تۆڕی نیشتمانی.''

مەسعوود کاڕەش ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەکە ماوەی ساڵێکی خایاند و گەورەترین پڕۆژەی ووزەی خۆرە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش دوای ھەوڵێکی زۆر توانیومانە سوود لە ووزەی خۆر وەربگرین بۆ کارپێکردنی بیرەکانی ئاو.''


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە