لە کاتە تەنگانەکاندا کورد دەبنە " خوشک و برای هەموو دوژمنان " خلووسی ئاکار : کورد و تورک بران
پەیامی کورد ... لە کاتە تەنگانەکاندا کورد دەبنە " خوشک و برای هەموو دوژمنان " خلووسی ئاکار : کورد و تورک بران .
ئەو کابرایەی دەیووت شتێک بە ناوی کوردستان نییە " خلووسی ئاکار : کورد و تورک بران "
وەزیری بەرگری تورکیا خلووسی ئاکار ڕایگەیاندووە : " کورد و تورک برای یەکن " . ئەو کەسانەی کە ویستوویانە دوژمنایەتی و ئاڵۆزی و فەسادی لە نێوان ئەوان دا بکەن سەرنەکەوتوون و سەریش ناکەون .
خلووسی ئاکار لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ژووری پیشەسازی و بازرگانی باتمان دا ووتارێکی پێشکەش کرد و باسی پرسی کورد و پەیوەندییەکانی تورک و کوردی پێکەوە کرد .
ئاکار هەروەها ئاسکرای دەکات لە لای ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان پەکەکە و یەپەگە دا نییە و ئەوانە هەردووکیان ڕێکخراوێکن کە ناتوانن ببنە نوێنەری کوردەکان و هەروەها ووتی " کورد و تورک برای یەکترن . " ئەو کەسانەی کە ویستوویانە دژمنایەتی و تێکدەری بخەنە نێوان ئەواندا سەرکەوتوو نەبوونە و سەرکەوتووش نابن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە