لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ، دەنگ لە سەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان درا
ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە ٢٠٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات، هاوکات سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر دەنێرێت.
د. جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت".
مانگانە حکوومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی کە هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق گەیشتنە رێککەوتن.
جووتیار عادل ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر.
٣٠ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ئەمساڵ، به‌هۆی بارینی شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ لافاو له به‌شێكی شاری هه‌ولێر روویدا، له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، له پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌یه‌ك له به‌رێوبه‌رایه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگا پێکهێنرا.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە