لە کۆتاییدا "ترامپ" "ڕۆن دی سانتیس"ی هەرس کرد!
پەیامی کورد ... لە کۆتاییدا "ترامپ" "ڕۆن دی سانتیس"ی هەرس کرد!
ڕۆن دی سانتیس، پارێزگاری فلۆریدا، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشایەوە و پشتیوانی خۆی بۆ دۆناڵد ترامپ وەک کاندیدی پارتی کۆمارییەکان ڕاگەیاند.
بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازییە گەورەکەی ترامپ لەگەڵ کاندیدەکانی دیکەی کۆمارییەکان، بڕیارێکی لەو شێوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرا.
هەروەها دی سانتیس ئەم قسەیەی وینستن چەرچڵ شان بەشانی ڤیدیۆکەی نووسیوە و دەڵێت: "سەرکەوتن کۆتایی نییە، شکست کوشندە نییە: ئەوە بوێری بەردەوامبوونە کە گرینگە".
ئەم بابەتە 12024 جار خوێندراوەتەوە