لە کۆتایی دا سویسڕا توانی ببێتە سەربەخۆ

پەیامی کورد    ...    لە کۆتایی دا سویسڕا توانی ببێتە سەربەخۆ

لە کۆتایی دا سویسڕا لە بواری پاریزگاریکردن لە سنوورە ئاسمانییەکانی توانی ببێتە سەربەخۆ

سویسڕا ڕایگەیاند لە کۆتایی توانمەندی پاراستن و پارێزگاریکردنی بە بێ پشت بەستن بە حەریمی ئاسمانی خۆی دەست ڕابگات و ببێتە سەربەخۆ .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەرتەشی سویسڕا ڕایگەیاند : لەمەوبەدوا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم هێزە توانایی ئەوەیان دەبێت بە شێوەی ٢٤ کاتژمێر و لە هەر ٧ ڕۆژی هەفتەدا بەرگری و پاریزگاری لە حەریمی ئاسمانی خۆی بکات . تاکوو ئێستا سویسڕا لە بەرگری لە ئاسمانی خۆی تەنیا لە چەند کاتژمێرێک لە شەوانەڕۆژدا توانای بەرز کردنەوەی فڕۆکە جێت ەکانی خۆی هەبوو و لە باقی کاتژمێرەکاندا پشت بە ووڵاتانی دیکەی ئەورووپایی یەوە دەبەست . هەر بەم شێوەیە کادیرگەلێک لە فڕۆەکەگەلی شەڕکەری جۆری F-18 ی هۆرنێت پارێزگاری و پاڵپشتی ٢٤ کاتژمێرە لە حەریمی ئاسمانی سویسڕا یان لە ئەستۆ و لە سەر شان دەبێت .

پیلانی کۆتایی پێهێنان بە پشت بەستن لە پاریزگاریکردنی حەریمی ئاسمانی سویسڕا یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠٠٩ پێشکەشی پەرلەمانی ئەم ووڵاتە دەوڵەمەند و خۆشگوزەانەوە کرا کە هەرچەندە تاکوو ئەمڕۆ هیچ ئۆپراسیۆنێک ئەنجام نەدرابوو بەڵام ڕووداوێک لە مێژووی ئاسمانی سویسڕا بوو بە هۆکار بۆ ئەوەی کە ئەم پیلانە جارێکی دیکە بکەوێتە کار . لە ساڵی ٢٠١٤ دا فڕۆکەوانێکی خەتی ئاسمانی ئێتیووپی موسافێرەکانی خۆی بەدیل گرت و لە شاری ژێنێڤ ، فڕۆکەکە نیشتەوە . لەو کات و ساتانەی کە بەدیل گیراوانی ئاسمانی ، هیچ یەک لە جیتەکانی ئەرتەشی سویسڕا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا نەبوو تاکوو لە حەریمی ئاسمانی ئەم ووڵاتە بەرگری بکات و سویسڕا ناچار بوو داوای یارمەتی و هاوکاری لە جێتەکانی ووڵاتانای ئیتاڵیا و فەڕەنسا بکات . فڕۆکەکانی جۆری ئێف - ١٥ و ئێف - ١٨ ی ئەرتەشی سویسڕا لەو کاتەدا تەنیا لە کاتژمێرە ئیدارییەکان دا توانای پێدانی خزمەتگوزاری بوون .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە