لە کۆتایی مێردەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کرد
پەیامی کورد ... لە کۆتایی مێردەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کرد
لەتیف رەشید، وەزیری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کرد.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمرۆ پێنجشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دکتۆر لەتیف ڕەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی پێشووتری عێراق خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە.
هاوكات دکتۆر لەتیف ڕەشید، هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە.
ئەوە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو میدیاکانی پارتی خۆکاندیدکردنی هۆشیار زێباری-یان وەک کاندیدی پارتی ڕاگەیاند و یەکێتیش تائێستا جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاکە کاندیدی ئەوان بەرهەم ساڵح ە.
هەروەها بە پێی زانیارییە شاراوەکان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ پاڤێڵ تاڵەبانی لە سەر ئەم بابەتە ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و ماوەیەک دەبێت کە شاناز ئیبراهیم کوردستانی بەجێ هێشتووە و لە بەریتانیا دەمێنێتەوە ، ئەم کێشەیە دوای ئەوە دێت کە شاناز براهیم لە سەر کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لەگەڵ پاڤێڵ ڕەزامەند نەبووە و ئەو داواکار بووە کە مێردەکەی لەتیف ڕەشید ببێتە سەرۆککۆمار بەڵام پاڤێل لە سەر ئەم پرسە لەگەڵی ناتەبا بووە
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە