لە کەشتییەکی هۆڵەندی زیاتر لە ٢ هەزار ئۆتۆمبێل سووتا

پەیامی کورد   ...  لە کەشتییەکی هۆڵەندی زیاتر لە ٢ هەزار ئۆتۆمبێل سووتا

پاسەوانی کەناراوەکانی هۆڵەندا ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی بارهەڵگر لە کەنارئاوەکانی باکووری ئەم ووڵاتە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئەم کەشتییە لە ژێر ئاڵای "پەنەما"دا دەڕۆیشت کاتێک لە دووری ١٨٠ کم لە ئەمستردامەوە ئاگری گرت.

ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی سەرچاوەی ئاگرەکە بووە.

ئەم کەشتییە بارهەڵگرە ٢٨٥٧ ئۆتۆمبێلی لە ئاڵمانیاوە بەرەو میسر هەڵگرتبوو، کە ٢٥ ئۆتۆمبێلیان ئۆتۆمبێلی کارەبایی بوون.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە