لە گورزی یەکەم حکوومەتى سوید چوار کەسی ڕادەستى تورکیا کرد

پەیامی کورد    ...  لە گورزی یەکەم حکوومەتى سوید چوار کەسی ڕادەستى تورکیا کرد

حکوومەتى سوید لەچوارچێوەى رێککەوتنەکەى لەگەڵ تورکیا یەکەم هەنگاوی رێکەوتنەکەى جێبەجێ کردو چوار کەسی رادەستی ئەو ووڵاتە کردووەتەوە.

میدیاکانى سوید ئاشکرایان کرد، لە چوارچێوەى رێککەوتنى نێوان سوید و تورکیا کە مانگی رابردوو واژووی لەسەر کرا، حکوومەتى سوید چوار هاووڵاتی تورکیا کە رەگەزنامەی سویدیان هەبووە رادەستى ئانکارا کردوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو چوار کەسەى رادەستى تورکیا کراونەتەوە کەسانى سیاسی نەبوون، بەڵکوو ئەو کەسانە تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدانى چەندین تاوان لە تورکیا پێش ئەوەى وڵاتەکەیان بەرەو سوید جێبهێڵن.

سەبارەت بەوەى کە ئەو کەسانە کورد بوون یان نا، بەشێک لە میدیای سویدی ئاماژەیان بەوە کردوە سێ کەسیان کوردن و یەکێکیان تورکە، بەشێکیشیان دەڵێن، کە سەرجەمیان تورک بوون، بۆیە لەئێستادا روون نییە کە ئەو کەسانەى رادەستى تورکیا کراونەتەوە کوردن یان تورک.

لەلایەکى دیکەوە ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانى سوید رایگەیاندوە، ئەو بەدواداچوونى کردوە کە حکوومەتى سوید چوار کەسى رادەستى تورکیا کردوەتەوە، کە دیار نییە هەموویان کوردن یان نا، بەڵام یەکێک لەو چوار کەسە تورکە


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە