مارکۆ ڕۆبیۆ : پێویستە عێراق لە نفووزی زیان بەخشی کۆماری ئیسلامی ڕزگاری بێت

پەیامی کورد   ...   مارکۆ ڕۆبیۆ : پێویستە عێراق لە نفووزی زیان بەخشی کۆماری ئیسلامی ڕزگاری بێت

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكسی خۆیدا ڕایگەیاند لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، باسی لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکان، لەناویان دا کۆمپانیا ئەمریکییەکان كردووە.

لەم پەیامەدا ڕوبیۆ بە ئاماژەدان بە گرژییە ئەمنییەتییەكان لە عێراق، ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا پشتیوانی لە عێراقێكی “سەربەخۆ و دوور لە نفووزی زیانبەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە