مارین لۆپن " سەرکەوتوو بم ، فەڕەنسا لە فەرماندەیی یەکپارچەیی " ناتۆ " دەردەهێنم
پەیامی کورد ... مارین لۆپن " سەرکەوتوو بم ، فەڕەنسا لە فەرماندەیی یەکپارچەیی " ناتۆ " دەردەهێنم
بەربژێری حێزبی ڕاستی تووندڕەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند : لە دوای کۆتایی شەڕی ئۆکراین هاوڕابوونی ڕابۆردی نێوان ڕووسیا و ناتۆ پێشنیار دەکەم .
مارین لۆپن بەربژێری سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، ووڵاتەکەی خۆی لە فەرماندەیی یەکپارچەیی سەربازی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ " دەردەهێنێت و لە دوای کۆتایی شەڕی ئۆکراین هاوگەرایی ڕابۆردی نێوان ڕووسیا و ناتۆ پێشنیار دەکات .
مارین لۆپن هەروەها ووتی کە سەرەڕای نیازی ئەو بۆ دەرچوونی فەڕەنسا لە فەرماندەیی یەکپارچەیی سەربازی ناتۆ ، لە ئەگەری گەیشتنی بە کۆشکی ئێلیزە بەڵام هەروەها پابەند بە بەندی پێنجەمی ئەم پەیمانە دەمێنێتەوە .
ڕابەری حێزبی ڕاستی تووندڕەوەی فەڕەنسا کە لەم دواییانە لە ووتووێژێکدا دژایەتی خۆی لەگەل گەمارۆگەلی سەپیندراو لە دژی ڕووسیا لە بواری هەناردەکردنی ووزە ڕاگەیاندووە راستی بڕیاری ڕادەستکردنی چەک بۆ ئۆکراین یشی بردە ژێر پرسیارەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە