ماسک : شەش ساڵی تر هیچ ئەپ و سیستەمی کارپێکردن نامێنێت، هەموو شتێک بە AI بەڕێوە دەچێت

پەیامی کورد   ...   ماسک : شەش ساڵی تر هیچ ئەپ و سیستەمی کارپێکردن نامێنێت، هەموو شتێک بە AI بەڕێوە دەچێت

لە چاوپێکەوتنێکی تازەدا کە لە پۆدکاستەکەی جۆ ڕۆگان بڵاوکرایەوە، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند کە لە پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا مۆبایلە ئاسایی یەکان و ئەپەکان و تەنانەت سیستەمی کارپێکردن نامێنن و هەموو کارلێکە دیجیتاڵییەکان لە ڕێگەی AI ئەنجام دەدرێن.

بە ووتەی ئەو، مۆبایلەکانی داهاتوو تەنها "گرێی AI" دەبن و زۆربەی ئەو ناوەڕۆکانەی خەڵک دەیبینن یان دەیبیستن، لەناویان دا ڤیدیۆکلیپەکان، لەلایەن AI درووست دەکرێن.

ماسک پێشبینی کردووە "ئەپەکان تووشی چارەنووسی فیلمە بەناوبانگەکان دەبن؛ AI جێگەی هەموو شتێک دەگرێتەوە".


ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە