مافیا و قوماربازێکی گەورە کە دەستی هەرە دیاری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا هەبووە لە باکووری کوردستان کوژرا
پەیامی کورد ... مافیا و قوماربازێکی گەورە کە دەستی هەرە دیاری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا هەبووە لە باکووری کوردستان کوژرا
بە پێی هەوواڵ و زانیارییەکان مافیا و قووماربازێکی گەورە بە ناوی " خەلیل فەلیالی " کە دەستێکی باڵا و تێکەڵی هەبوو لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی تورکیا هەبوو ، لە قبرسی باکووری کوردستان کوژرا .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە دەرئەنجامی هێرشێکدا خەلیل فەلیالی و هەروەها شۆفێرە تایبەتییەکەی لە هێرشێکدا کوژران و هێرشبەرەکەش بە بەلەمێک لە سنووری قوبرسی باکوور ەوە هەڵهاتووە .
سەدات پەکەری مافیاگەر یش ، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا پێشتر باسی لە خەلیل فەلیالی کردبوو و ڕایگەیاندبوو " لە ناوەندی ئەو پارانە کە بە ماددەی هۆشبەر و قوماربازی یەوە بە دەست دێت خەلیل فەلیالی دەستێکی گەورەی هەیە .لە تورکیا دۆسیەیەکی زۆر بەرچاو لە سەر تاوان و کارە نەشیاوەکانی ئەو بوونی هەیە ، بەڵام لە بەر چی حکوومەتی ئێمە کە دەتوانێ سەدان ئەندامی بزووتنەوە و تەڤگەری فەتحۆڵلا گولەن لە قوبرسی باکوور بێنێتە تورکیا بەڵام ناتوانێ خەلیل فەلیالئ بێنێت ؟؟
سەدات پەکەر ووڵامی پرسیارەکەی خۆی دەداتەوە و بە گوێرەی قسەکانی ئەو لە دەستی خەلیل فەلیالی ئەرشیفێکی ڤیدیۆیی لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل ، کاری نەشیاوی سێکسی و ... هەیە کە بەرپرسانی تورکیای تێدایە و یەکێک لەو ڤیدیۆیانە ئەرکام یەڵدرم کوڕی سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا بیناڵی ئەڵدرم ە .
خەلیل فەلیالی ساڵی ڕابردوو لە قوبرسی باکوور دەست بەسەر کرابوو . دوابەداوای گرتنی ئەو ڤیدیۆیەکی سێکسی لە سەر سەرۆکوەزیرانی قوبرسی باکوور بە ناوی ئەرسان سانێری بڵاو کرابووەوە .هەرچەندە ئەرسان سانێر ئاشکرای کردبوو کە کۆمپلۆیەک لە سەری درووست کراوە . دوای ئەم هەواڵە خەلیل فەلیالی لە بەدنیخانە ئازاد کرابوو .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە