مافی پارێزراوی بنەماڵەکەی بێنیامین ناتانیاهوو کۆتایی پێدێت
پەیامی کورد ... مافی پارێزراوی بنەماڵەکەی بێنیامین ناتانیاهوو کۆتایی پێدێت .
بڕیاری بەرپرسانی ئیسرائیلی بۆ کۆتایی هێنانی بە مافی پارێزگاری فیزیکی لە بنەماڵەکەی ناتانیاهوو .
بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە پاڵپشتییە ئەمنییەکان یان لە بنەماڵەی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم ووڵاتە بڕاوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ناتانیاهوو لەم دواییانە ڕایگەیاندووە کە لە حاڵێکدا ئەو و بنەماڵەکەی لە بەرامبەری ئامانجی هێرشگەلی تێرۆریستین ، بەرپرسانی ئیسرائیلی پارێزگاری کردنی فیزیکی ئەوان یان پچڕاندووە .
بە ووتەی کەناڵی ئیسرائیلی " کان " کۆمیتەیەک کە لە سەر داوای ناتانیاهوو بۆ سەر لە نوێ پارێزگاری کردنی فیزیکی لە ئەو و بنەماڵەکەی بۆ ٦ مانگی دیکە تەشکیل کرابوو بڕیار وایە تاکوو دووشەممە کۆتایی بە کارەکانی خۆی بهێنێت .
جێگای ئاماژەدانە بێنیامین ناتانیاهوو ش لەمبارەیەوە سەبارەت بەوەی کە لەوانەیە لە لایەن ئێران و باقی ووڵاتانی شەڕخواز و نەیاری ئیسرائیل ەوە تێرۆر بکرێت بە پۆلیسی ئەم ووڵاتە شکایەتی خۆی ڕاگەیاند
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە