مالیکی هەڵوێستى خۆی لەبارەی راگەیاندنی هاوپەیمانییە نوێیەکەی سەدر و حەلبوسی و بارزانی راگەیاند
پەیامی کورد ... مالیکی هەڵوێستى خۆی لەبارەی راگەیاندنی هاوپەیمانییە نوێیەکەی سەدر و حەلبووسی و بارزانی راگەیاند
نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەڵوێستی خۆی دەربارەی راگەیاندنی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی لەلایەن هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر و حەلبووسی و بارزانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە ئەستەمە ئەو لایەنانە لە دانیشتنی رۆژی شەممەدا کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، بتوانن ٢٢٠ پەرلەمانتار کۆبکەنەوە.
مالیکی ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر هات و دانیشتنی رۆژی شەممە گرێ نەدرا، ئەوە هاوپەیمانی سێ قۆڵی ناچار دەبن لەپێناو گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دا دەست بە دانووستان بکەنەوە.
هەروەها مالیکى روونیشی کردۆتەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانییە، بەڵام بێ بەشداری سەدر هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکوومەت نانێن.
ئەمرۆ چوارشەممە هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر و بارزانی و سوننەکان هاوپەیمانی"ڕزگاری نیشتیمانی"یان راگەیاند و هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و محهمهد جهعفهر محهمهد باقر سهدریان وهك پاڵێوراو بۆ پۆستی سهرۆك وهزیران ناساند.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە