مامۆستای ئایینی گوندی "ئەندیزە" سەر بە شاری پیرانشار ئازاد کرا

پەیامی کورد     ...   مامۆستای ئایینی گوندی "ئەندیزە" سەر بە شاری پیرانشار ئازاد کرا.

"ڕەسووڵ حەمزەپوور" مامۆستای سۆننەی شاری پیرانشار پاش تێپەڕاندنی سێ مانگ بەندکردن لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕەسووڵ حەمزە پوور، ڕەزبەری ساڵی ٩٩ لە سێ ڕێیانی پەسوەی پیرانشار دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

ناوبراو بەربەرەکانی مانگی خەزەڵوەر ساڵی ٩٩پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی بە دانانی بارمتەی قورسی یەک میلیار تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕەشەمەی هەمان ساڵ دادگایی کرا و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی بە سێ ساڵ بەندکردن مەحکووم کرا.
  ناوبراو تانەی لە حۆکمە سەرەتاییەکە وەشاند و حۆکمەکە بۆ پێداچوونەوە نێردرا بۆ دادگای پێداچوونەوەی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی.

ئەمجارەیان حۆکمەکە بۆ سێ مانگ بەندکران و دوو ساڵ و نۆ مانگ بەندکرانی هەلپەسێردراو شکایەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە