مانۆڕی ئاسمانی ئاڵۆزی شەڕکەری سوخۆی-٢٥ی ڕووسی لە کاتی هێرشکردنە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکراین

پەیامی کورد   ...  مانۆڕی ئاسمانی ئاڵۆزی شەڕکەری سوخۆی-٢٥ی ڕووسی لە کاتی هێرشکردنە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکراین

فڕۆکەوانی فڕۆکە هێرشبەرەکەی سۆخۆی سو-٢٥ ئاستێکی بەرزی لێهاتوویی فڕۆکەوانی نیشان دا بە ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئایرۆباتیکی ئاڵۆز لە بەرزییەکی زۆر نزم لە کاتی هێرشی مووشەکی بۆ سەر پێگەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە بەرەی کراسنۆلیمانسک.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم گرتە ڤیدیۆیی یەدا دەردەکەوێت کە چۆن فڕۆکە هێرشبەرەکە مووشەکی S-8ی بێ ڕێنوێنی ئاراستەی سەربازانی ئۆکراین دەکات و دواتر بە پێچێکی وا هەڵدێت کە بە مانۆڕێکی ئایرۆباتیکی ئاڵۆز دادەنرێت. بەم مانۆڕە فڕۆکەکە بە سەرەوە دەسووڕێتەوە و لە کاتی نیشتنەوەدا بە ١٨٠ پلە دەسووڕێتەوە.

بە تایبەتی لە بەرزایییەکی زۆر نزمندا ئەم جۆرە مانۆڕانە قورسن، بەڵام ڕێگە دەدەن بە خێرایی لە ئاگری ئەگەری سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکەی دوژمن ڕزگاریان بێت.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەی جۆری سۆ-٢٥ لە بەرزی تەنها ٢٥ مەترەوە هێرشی کردووەتە سەر هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ، کە بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ بەرزی بینایەکی ستانداردی ٩ نهۆمی.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنتڕۆڵی بابەتی دەریخستووە کە سەرجەم ئامانجە دیاریکراوەکان بە سەرکەوتوویی لێدراون.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە