مانۆڕی سەربازی کۆریای باشوور و ئەمریکا / کەم کردنەوەی ئاستی مانۆڕ بۆ باشترکردنی دیپلۆماسییەت لەگەل کۆریای باکوور
پەیامی کورد ... مانۆڕی سەربازی کۆریای باشوور و ئەمریکا / کەم کردنەوەی ئاستی مانۆڕ بۆ باشترکردنی دیپلۆماسییەت لەگەل کۆریای باکوور .
ویلایەتەیەکگرتووەکان و کۆریای باشوور نەمایش و مانۆڕی سەربازی و نیزامی هاوبەش بەڕیوەدەبەن بەڵام ڕایانگەیاند بە هۆی سنوورداربوون بە هۆی گشتگیری کۆرۆناوە و هەروەها تەرکیز لە سەر پالثشتی لە دیپلۆماسییەت دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکوور ئەم مانۆڕە بە کەترین ئاستی هێزە ئەنجام دەدرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم مانۆڕە ٩ ڕۆژەیە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پیدەکات . دەتورێ ئەم ڕاهێنانە ناوەڕۆکی بەرگری یان هەیە و زیاترینیان ڕاهێناگەلی هاوشێوەسازی کراوە کە بریتی لە ڕاهێنانیگەلی مەیدانی نیە .
ساڵی ڕابردوو بە هۆی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆناوە ئەم مانۆڕە هەڵوەشایەوە .
جێگای ئاماژەدانە مانۆرەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و کۆریای باشوور سەرچاوەی سەرەکی کیشە و دوژمندارییەکان لە شبە جەزیرەکەدا بووە و کۆریای باکوور لەم ڕاهێنان و نەمایشانەوە بە ناوی ڕاهێنانی هێرشبەرانە ناو دەبات و لە بەرامبەر دا بە تاقیکردنەوەی چەکەکانی خۆی ووڵامی ئەوان دەداتەوە .
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە