ماهاتیر موحەمەدی ٩٧ ساڵە دەبێتە بەربژێری هەڵبژاردنەکانی مالێزیا
پەیامی کورد ... ماهاتیر موحەمەدی ٩٧ ساڵە دەبێتە بەربژێری هەڵبژاردنەکانی مالێزیا
سەرۆکوەزیرانی مالێزیا ١٠ مانگ زوتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی فەرمانی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرتاسەری داوە .حێزبی حاکم نەجیب ڕەزاق کە گیرۆدەی گەندەڵییە بە نیازە ٤ ساڵ لە دوای دەرکردنی لە ئەنجامی هەڵبژاردندا ، پێگەکەی لە مالیزیا پتەو بکات .
ماهاتیر موحەمەد کە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ دووهەم جار وەک سەرۆکوەزیرانی مالێزیا هەڵبژێردرا ، ناوی وەکوو پیرترین سەرۆکوەزیرانی جیهان لە کتێبی ڕیکۆردەکانی گینس تۆمار کرا ، بە نیازە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ١٩ی نۆڤەمبەر بەرگری لە کورسییەکەی خۆی بکات لە جەزیرەی لانگکاوی .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە