ماهاتیر موحەمەد لە تەمەنی ٩٧ ساڵی لە کۆتایی دا شکستی هێنا
پەیامی کورد ... ماهاتیر موحەمەد لە تەمەنی ٩٧ ساڵی لە کۆتایی دا شکستی هێنا
ماهاتیر موحەمەد ، ڕابەری کۆنەکاری مالیزیا ، لە کۆتایی دا یەکەمین شکستی هەڵبژاردنی خۆی لە ٥٣ ساڵی ڕابردوو لە ئەستۆ گرت ، گورزێک کە دەتوانێ کۆتایی حەوت دەیەی چالاکی سیاسی ئەو بێت .
ماهاتیر موحەمەد ی ٩٧ ساڵە کە بۆ زیاتر لە دوو دەیە لە دوو قۆناغی سەرۆکوەزیرانی مالیزیا دەسەڵاتی هەبوو ، نەیتوانی ڕۆژی شەممە لە هەڵبژاردنەکانی مالیزی کورسی پەرلەمانی خۆی لە حەوزەی هەڵبژاردنی جەزیرەی لەنکاوی بپارێزێت و لە نێوان ٥ کەس دا بوو بە چوارەم .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە