ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژ كرایەوە

پەیامی کورد     ...   ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژ كرایەوە

یاریدەدەری ھونەری بەڕێوبەری لقی ھەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دوو رۆژی تر لە ٧ی مانگ بۆ ٩ ی مانگ درێژ كرایەوە.

بۆتان شێركۆ یاریدەدەری ھونەری بەڕێوبەری لقی ھەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند : ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

یاریدەدەری ھونەری بەڕێوبەری لقی ھەولێری كۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ووتیشی، رۆژی ٧ ی ١٠ كۆتا وادە بوو بۆ پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام ئێستا بۆ رۆژی ٩ ی ئەم مانگە درێژ كرایەوە.

شایەنی باسە، بۆ یەكەم جارە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرترین ماوەی لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دیار كراوە، كە نزیكەی سێ مانگە.

بڕیارە ١٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، بە بەشداریی نزیكەی ٢٥ ملیۆن كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە