ماوەی سێ مانگ بە بەردەوامی مەلا بەختیار ژەهری پێدراوە

پەیامی کورد     ...   ماوەی سێ مانگ بە بەردەوامی مەلا بەختیار ژەهری پێدراوە

 پزیشکی تایبەتی مەلا بەختیار: رەنگە ماوەی ٣ مانگ بە بەردەوامی ژەهری پێدرابێت

پزیشکە تایبەتەکەی مەلا بەختیار دەڵێت، سێ ماددەی جیاواز لە جەستەی دا بووە ئێستا لە دوایین هەفتەی پاککردنەوەی خوێن و وەرگرتنی چارەسەر و تەندرووستی بەرەو باشبوون دەچێت، دەتوانێت هەفتەیەکی دیکە نەخۆشخانە جێبهێڵێت.

 دکتۆر زوها داژدلن، پسپۆری هەناو و گورچیلە لەبارەی تەندرووستی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند، ناتوانن دیاری بکەن کەی مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە، بەڵام رەنگە ماوەی ٣ مانگ بە بەردەوامی ژەهری پێدرابێت.

دوای پشکنینەکان چەند جۆرە ژەهرێک لە جەستەی مەلا بەختیار بەدی کراوە، دکتۆر داژدلن لەوبارەوە دەڵێت، ٣ جۆرە ماددەی ژەهراوی لە خوێنی مەلا بەختیاردا هەن کە جیوە، ئەنتیمۆن و مسن.

 ئەو پزیشکە ئاڵمانییە دەڵێت، چارەسەری پاککردنەوەی خوێنیان بۆ مەلا بەختیار کردووە و، پرۆسەی پاککردنەوەکە بە "گرینگ" دەزانێت، چوونکە رێژەیەکی زۆر جیوە لە جەستەی مەلا بەختیاردا هەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەکە کۆتاییدێت. هەروەها دەشڵێت، "باوەڕناکەم کاریگەری درێژخایەنی لەسەر جەستەی هەبێت".

 بە ووتەی داژدلن، لە سەرەتای چوونی مەلا بەختیار بۆ نەخۆشخانەکە تەندرووستی باش نەبووە و نیشانەکانی کێشەی گەدە، ریخۆڵە و قژڕووتانەوەی هەبووە و، دۆخی تەندرووستی مەلا بەختیار پێش چارەسەر و دوای چارەسەر دەکەنە راپۆرت.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە