ماڕکەکانی "ئایفۆن، ئادیداس، ڕیباک، نایک و پووما" لە ئێران قەدەغە کران

پەیامی کورد     ...    ماڕکەکانی "ئایفۆن، ئادیداس، ڕیباک، نایک و پووما" لە ئێران قەدەغە کران

"عەلی خزریان" ووتەبێژی ئەسڵی ٩٠ی مەجلیس باسی لەوە کردووە کە هاوردەکردنی موبایلی "ئایفۆن" بۆ ئێران قەدەغە دەکەین و هەتا کۆتایی هاوینی ئەمساڵ بە گشتی پێش بە هاوردکردنی ئەو ماڕکە بۆ ئێران دەگرین.

"حەسەن شوجاعی" سەرۆکی ئەو کۆمیسیۆنە ئەو قسەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی بەپێی قسەکانی ڕێبەر ئێمە پێش بە هاوردەکردنی موبایلی ئایفۆن دەگرین.

دوو حەفتە پێش هاوردەکردنی موبایلی سەرووی نرخی ٦٠٠ دۆلار بۆ ئێران قەدەغە کرا. هۆکارەشی ئەوە بوو کە ناتوانێت دراوی هاوردەکردنی ئەو موبایلانە بدات.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی گەشە و بازرگانی ساڵانە ٥٠٠ هەتا ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوردەکردنی ئایفۆن بۆ ئێران تەرخان دەکرێت.

ئێران بە هۆی لووکس ‌بوونی ئەو کاڵایە پێش بە هاوردەکردنی موبایلی ئایفۆن دەگرێت.

جیا لەوەش دادوەری ئێران بڕیاری داوە کە لە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە بەملاوە ماڕکەکانی "ئادیداس، ڕیباک، نایک و پووما" نابێ بە شێوەی ئانلاین بە خەڵک بفرۆشرێت.

بەپێی ئەو بڕیارە هیچ کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا مافی ئەوەی نییە ئەو ماڕکانە بفرۆشێ


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە