ماکرۆن بۆ جاری دووهەم دەبێتە سەرۆککۆماری فەڕەنسا
پەیامی کورد ... ماکرۆن بۆ جاری دووهەم دەبێتە سەرۆککۆماری فەڕەنسا
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ، ماکرۆن لە دەوری دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەرکەوتوو بوو نزیکەی ٥٨٪ ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت لە حاڵێکدا کە کەسی بەرامبەری بە دەستهێنانی نزیکەی ٤٢٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بە دەستهێنا .
ئێمانۆئێل ماکرۆن بە شکستی مارین لۆپن بەربژێری ڕاستڕەوی تووندڕەو بۆ دووهەمین جار بوو بە سەرۆککۆماری فەڕەنسا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، نزیکەی ٢٩٪ ی کەسانی خاوەن مەرج یش لەم قۆناغەدا لە هەڵبژاردن بەشداری یان نەکرد .
هاوکات لۆپن بە قەبووڵ کردنی شکستی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆامری ، جەختی کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی سیاسی لە دژی ماکرۆنی بە ئامادەبوونی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە مانگی جوون بەردەوامی دەدات .
ڕبەرانی ئەورووپایی ش پیرۆزباییان لە ماکرۆن کردووە و شارڵ میشڵ ، سەرۆکی شەورای ئەورووپا ش جەختی کردەوە کە یەکیتی ئەورووپا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو لە سەر هاوکارییەکانی فەڕەنسا هەژمار دەکات .
ئیمانۆئێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی نوێی فەڕه‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كات كه ده‌نگیان پێداوه، بۆ جاری دووەمیش متمانه‌یان پێبه‌خشیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا بۆ ٥ ساڵی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته و ده‌شڵێت، "هه‌مومان پێكه‌وه كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی ووڵاته‌كه‌مان و به‌هێز كردنی ته‌واوی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین".
ئیمانۆئێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی نوێی فەڕه‌نسا پاش بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فەڕه‌نسا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ هه‌وادار و لایه‌نگرانی له‌به‌رده‌م سەمبۆڵی شاری پاریسی پایته‌خت "ئیڤڵ تاوه‌ر" ڕایگەیاند ، سوپاسی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه جارێكی دیكه متمانه‌یان پێبه‌خشیوه‌ته‌وه و پاش تێپه‌ڕبوونی ٥ ساڵ جارێكی دیكه زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی متمانه‌یان پێدایه‌وه.
ووتیشی، "ته‌واوی سوپاسی بچووكترین و گه‌وره‌ترینتان ده‌كه‌م بۆ به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردانه و ده‌زانم ته‌واوی هێزی خۆتانتان خسته‌گه‌ڕ له‌پێناو ئه‌م پڕۆسه‌یه، هه‌موومان پێكه‌وه كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی ووڵاته‌كه‌مان و به‌هێز كردنی ته‌واوی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به پشتگیریكردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له بواره‌كانی خۆیاندا خزمه‌ت به ووڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، به پێدانی متمانه به‌و كه‌سه داهێنه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتووتر بێت ده‌ست له ناو ده‌ست نیشتمانێك له به‌هێزی و سه‌ركه‌وتن بونیاد ده‌نێین".
ئیمانۆئێڵ ماكرۆن باسی له‌وه‌شكردوه، "ده‌زانم ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به من داوه ده‌نگیان بۆ ئایدئۆلۆژی بیركردنه‌وه‌كانم نه‌داوه، به‌ڵكوو ده‌نگیان بۆ رێگریكردنی راستڕه‌وه‌كانی ووڵاته‌كه‌مانبوه، له هه‌سته‌كانیان تێده‌گه‌م سه‌باره به‌و ئه‌ركه‌ی به ده‌نگی هاووڵاتیانمان پێم به‌خشراوه و ٥ ساڵی داهاتووش ده‌كه‌ینه رێره‌وێك بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ووڵاته‌كه‌مان".
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه، " ده‌مه‌وێت سوپاس ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌م كه له به‌رژه‌وه‌ندی لۆپن ده‌نگیاندا، به‌ڵام چیدیكه من كاندیدێك نیم بۆ پۆستی سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌مان به‌ڵكوو سه‌رۆكی هه‌موو تاكێكی ئه‌م نیشتیمانه‌م".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە