ماکرۆن : تورکیا ناتوانێت بەم هۆکارەوە ببێتە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا

پەیامی کورد     ...   ماکرۆن :  تورکیا ناتوانێت بەم هۆکارەوە ببێتە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا

سەرۆکى فەڕەنسا: سیاسەتى ئەردۆغان لەگەڵ ئامانجەکانى ئەورووپا یەک نایێتەوە و دەبێتە هۆى زەقبوونەوەى ئیسلامى سیاسى و تورکیا بەم شێوەیە ناتوانێت ببێتە ئەندامى یەکیتى ئەورووپا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند و جەختی کردەوە ئەو سیاسەتانەی کە ئەردۆغان گرتوویەتیە بەر لەگەل ئامانج و کردارەکانی ئەورووپا یەک ناگرێتەوە و هۆکارێکە بۆ زەقبوونەوەی ئیسلامی سیاسی و هەر بەم هۆیەشەوە تورکیا ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا .

ماکرۆن بۆ ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی لە لە پاریس قسەی کرد و ئاشکرای کرد کە پڕۆژەی سیاسی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان لەگەڵ ئامانجە گرینگەکانی ئەورووپا گونجاو نییە و یەک ناگرێتەوە و جەختی کردەوە کە تورکیا ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە