ماکرۆن : رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پووتین كارێكی ئه‌سته‌مە ، چوونكه نایه‌وێت جه‌نگ ڕاوه‌ستێنێت.
پەایامی کورد ... ماکرۆن : رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پووتین كارێكی ئه‌سته‌مە ، چوونكه نایه‌وێت جه‌نگ ڕاوه‌ستێنێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا رایگه‌یاند، جه‌نگی نێوان ئۆكراین و رووسیا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه ده‌خاینێت و هیواداره به زووترین كات ئه‌م جه‌نگه كۆتایی بێت و رێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا كارێكی ئه‌سته‌مە چوونكه نایه‌وێت جه‌نگ رابگرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگدەرانی شارۆچكه‌ی بۆیس ی فەڕه‌نسا ڕایگەیاند رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پووتین كارێكی ئه‌سته‌مە ، چوونكه نایه‌وێت جه‌نگ بوه‌ستێنێت.
ووتیشی، "ناتوانم پێشبینی بكه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ی ئه‌م جه‌نگه كۆتایی دێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م جه‌نگه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه ده‌خاینێت، به‌ڵام هیوادارم به‌زووترین كات كۆتایی پێ بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "ئه‌م هێرشانه‌ی رووسیا به‌رده‌وامیان ده‌بێت، به‌ڵام ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین كه رووسیا رازیبكه‌ین كۆتایی به‌م جه‌نگ و هه‌ڕه‌شانه بهێنێت".
ئیمانوێل ماكرۆن باسی له‌وه‌شكردوه، "پێویسته هه‌میشه له‌گه‌ڵ رووسیا و گه‌لی رووسیا به رێز و پێزانینه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ئاشتی به‌رقه‌راربێت ئه‌گه‌ر بناغه‌یه‌كی ئه‌منی له‌لایه‌ن روسیاوه بنیاد نه‌نرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و رێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانمان بپارێزین، پێویسته ئه‌و كاره‌ش به‌هاوكاری ته‌واوی جیهان ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و مه‌ده‌نی و گشت پێكهاته‌كانی یه‌وه بکرێت".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە