ماکرۆن سەردانی ئۆکراین ناکات

پەیامی کورد   ...  ماکرۆن سەردانی ئۆکراین ناکات

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەفەرەکی خۆی بۆ ئۆکراین بە هۆکاری ئەمنییەتی و ئاسایشی یەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخست .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەفەرەکەی خۆی بۆ ئۆکراین بە هۆکاری ئەمنییەتی یەوە دوا خستووە و ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە دیپلۆماتگەلی ئۆکراینی بە ئاگادار کردنەوە لەم بابەتە " هەندەی نەمابوو کە لە سەر خۆیان بچن " .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ماکرۆن ڕایگەیاندبوو کە فەڕەنسا لە هەفتەکانی داهاتوودا کار لە سەر ڕێکەوتنێکی دوو لایەنە سەبارەت بە پێدانی پاڵشتی گەلێکی ئەمنییەتی بە ئۆکراین دەکات و قەولی داوە کە واژوووەکەی لەم سەفەرەی خۆیدا بۆ ئۆکراین لەم مانگەدا ڕابگەێنێت .


ئەم بابەتە 12022 جار خوێندراوەتەوە