ماکرۆن سەردانی مۆسکۆ دەکات ، شۆڵتس لەگەڵ بایدن چاوپێکەوتن دەکات
پەیامی کورد ... ماکرۆن سەردانی مۆسکۆ دەکات ، شۆڵتس لەگەڵ بایدن چاوپێکەوتن دەکات .
دواهەمین هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزی و گرفتەکانی ئۆکراین ، ماکرۆن سەردانی مۆسکۆ دەکات ، شۆڵتس لەگەڵ بایدن چاوپێکەوتن دەکات .
ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا بە ئامانجی " کەمکردنەوەی ئاڵۆزی " لە نێوان ڕووسیا و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی فێبریوەری سەردانی مۆسکۆ دەکات . هاوکات ئۆلاف شۆڵتس گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بڕیار وایە لە واشینتۆن لەگەڵ جۆ بایدن چاوپێکەوتن ئەنجام بدات ،ڕابەرانی هەر دوو ووڵاتی بەهێزی ئەورووپا لە هەوڵدان لە ڕیگای دیپلۆماسی یەتەوە بەربەستێک بۆ ڕوودانی شەڕ لە سنوورەکانی یەکیتی ئەورووپا و ئەگەری هێرش کردنی ڕووسیا بۆ ئۆکراین بن .
ماکرۆن کە ووڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی یەکیتی ئەورووپا شی لە ئەستۆدایە بڕیار وایە ئەمڕۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین چاوپێکەوتن و گفتۆگۆ بکات . بە پێی بەیاننامەی کۆشکی ئێلیزە لە کۆتایی ئەم ئەم چاوپێکەوتنە کە لەوانەیە درێژخایەن بێت سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵات لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە بەرامبەر کامێراکانەوە بەدەر بکەون . ئێمانۆئێل ماکرۆن کە دواهەمین دیداری بەرامبەری خۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین بۆ ساڵی ٢٠١٨ دەگەرێتەوە پێش ئەم سەفەرە ووتی کە ئەو و هاوتا ڕووسەکەی پێداگرن بڕۆنە قووڵایی بابەتەکانەوە و هەموو ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە چاوپێکەتن لەگەڵ یەکتردا تاقی بکەنەوە .
یەکەمین سەفەری ئۆلاف شۆڵتس گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بۆ اشینتۆن
لە لایەکی دیکەوشەوە ئۆلاف شۆڵتس گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا کە هەنگاو گەلی ئەم دواییەی دەوڵەتەکەی لە لایەن هەندێک کەسەوە بە هەنگاوگەلێک لە ڕاستای دڵخۆشکردنی " کرێملین شرۆڤە کردووە ، ڕۆژی دووسەممە بۆ یەکەمین جار لەگەڵ جۆ بایدن لە واشینتۆن چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. شۆڵتس لە ئاستانەی ئەم چاوپێکەوتن و لە گفتۆگۆیەک دا لەگەڵ گۆڤاری " واشینتۆن پۆست " ووتی : " بە هەوڵدانێکی بێ ڕاوەستانەوە هەوڵمان دا ئەم پەیامە بە ڕووسیا ڕابگەێنین کە لە ئەگەری هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین ئەوە دەبێ بەهایەکی زۆر قورس بدات " ئەو لە بەردەوامی دڵخۆشی خۆی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی جۆ بایدن لە ووتووێژە دژوار و قورسەکانی هەر دوو لایەنی ئەمریکا و ڕووسیا ڕاگەیاند
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە