ماکرۆن : سەفەرەکەی پاپ بۆ عێراق خاڵێکی گرینگی ئاشتی ڕاستەقینە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە

پەیامی کورد      ...   ماکرۆن  :  سەفەرەکەی پاپ بۆ عێراق خاڵێکی گرینگی ئاشتی ڕاستەقینە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە  .

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆشکی ئێلیزە " ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پاپا فڕانسیس سەفەری ئەم دواییەی ئەوی بۆ عێراق لێ پیرۆزبایی کرد و ئەمەی بە خاڵێکی گرینگی ئاشتی ڕاستەقینە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرۆککۆماریی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ماکرۆن سەرەتا سەفەری مێژوویی پاپا فڕانسیسی پیرۆزبایی کرد و دواتر گرینگی بە کاریگەری و ڕۆڵی بەرچاوی ئەم سەفەرەی خستە ڕوو و ئەمەی بە خاڵێکی گرینگی ئاشتی ڕاستەقینە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نا برد .

کۆشکی ئێلیزە هەروەها ئاماژەی کرد : ماکرۆن و پاپ بیرو باوەڕی و نیگەرانییەکانی خۆیان سەبارەت بەو کێشە و ئاڵۆزییانەی کە ناوچەگەلێکی زۆری لە جیهان ناسەقامگیر دەکات لەوانەش پەرەسەندنی جیهادی لە ئەفریقیا ، چ لە کەنارئاو و چ لە کەنارئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم دوورگەیە ، دۆخی لۆبنان و بە شێوەیەکی بەرفراوانتر ، ناسەقامگیری بە هۆی ووڵاتانێک کە لە دیپلۆماسییەتی مەزهەبی و ئائینی بۆ ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان کەلک وەردەگرن ، دەربڕی .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە