ماکرۆن هەواڵ لە ڕێنێسانسی پیشەسازی ئەتۆمی دەدات " فەڕەنسا ڕێئاکتۆرگەلی نوێی ئەتۆمی درووست دەکات "

پەیامی کورد     ...   ماکرۆن هەواڵ لە ڕێنێسانسی پیشەسازی ئەتۆمی دەدات " فەڕەنسا ڕێئاکتۆرگەلی نوێی ئەتۆمی درووست دەکات " .

ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەواڵ لە توانا و هێزی درووستکردنی پیشەسازی ووزەی ئەتۆمی لەم ووڵاتە دەدات . ماکرۆن کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی فێبریوەری سەردانی کارگەیەکی گرینگ و ستراتیژیکی درووستکردنی تووربین لە بێلفۆرت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە کرد و ووتی : ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ درووست کردن و بەرهەم هێنان . ئەمە ڕۆنێسانسێک ە لە پیشەسازی ئەتۆمی فەڕەنسا .

بە پێی پلانەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماری یش ئامادە دەکات بڕیار وایە٦ رێئاکتۆری نوێ درووست بکات و تا ساڵی ٢٠٥٠ بکەوێتە خاڵی بەرهەم هێنانەوە . هاوکات خوێندنەوەی بۆ درووستکردنی ٨ ڕێئاکتۆری دیکەش لە فەرمانی کار دایە .

یەکەمین ڕێئاکتۆر بڕیار وایە لە کۆتایی تاکوو ساڵی ٢٠٣٥ بکەوێتە واری پەردەلادان و بەکارهێنان ەوە .

درووستکردنی ڕێئاکتۆرگەلی نوێ لە لایەن کۆمپانیای دەوڵەتی EDF  ئۆ دێ ئێف لە حاڵی ئەنجامدانە ، پڕۆژەیەکی سەرکێشانەیە کە سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەوەی وەکوو سەمبۆلێکی هەڵبژاردنی " پێشکەوتوو " و " متمانە بە زانست " ی ووڵاتەکەی هەڵسەنگاند


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە