ماکرۆن پێشنیاری ئیدارەی خۆسەری بۆ دوورگەی کۆرسیکا کرد و ڕایگەیاند ، ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی یە!

پەیامی کورد   ...  ماکرۆن پێشنیاری ئیدارەی خۆسەری بۆ دوورگەی کۆرسیکا کرد و ڕایگەیاند ، ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی یە!

ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی دوورگەی کۆرسیکای فەرەنسای کرد و پێشنیاری سەربەخۆیی دوورگەکەی کرد.

لە وووتارەکەیدا لە پەرلەمانی کۆرسیکا لە ئەجاچیۆ، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە ئەمە "ساتێکی مێژوویی یە" و پێشنیاری کرد کە کۆرسیکا بە دەستووری فەرەنسا ببەسترێتەوە و دوورگەکە ئۆتۆنۆمی پێبدرێت.

ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بڕیارە دژی دەوڵەت نابێت، نە بەبێ دەوڵەت و ڕایگەیاندووە، "دۆخی ئێستا شکستی هەموومان دەبێت".

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە "قۆناغە نوێیەکە کۆرسیکا بە تەواوی بە ئەورووپا دەبەستێتەوە" و "شەش مانگ"ی داوە بە پەرلەمانتارانی کۆرسیکا بۆ ئەوەی لەسەر "دەقێکی دەستووری" ڕێکبکەون.

جگە لەوەش، ماکرۆن ئۆتۆنۆمی وەک "ژێستێکی پێویستی ناساندن" دەبینی و وەک بنەمای "درووستکردنی سیستەمێک کە ڕێز لە ڕاستی دوورگەکە و دەریای ناوەڕاست بگرێت" لێک دەداتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا ووتی : لەگەڵ ئەوەدام کە لە بڕگەیەکی ئۆتۆنۆمی دەستووردا دان بە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی دوورگەی کۆرسیکادا بنێین. من لەگەڵ ئەوەدام کە وەک کۆمەڵگەیەکی دوورگەیی مێژوویی و زمانەوانی و کولتووری بناسرێت”.

لە کۆتاییدا ماکرۆن وتی: ئەم هەڵبژاردنە ئەو هەڵبژاردنەیە کە گەنجەکانمان شایەنیەتی، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو بتوانن ئەم سامانە لەگەڵ هێزی کۆرسیکی و فەرەنسی دا تێکەڵ بکەن.

شایانی باسە کۆرسیکا پێگەیەکی تایبەتی هەیە، ئەنجوومەنی شارێکی هەیە و ئەم ئەنجوومەنە بڕیار لەبارەی کاروباری ناوخۆی دوورگەکە دەدات.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە