ماکرۆن : پێویستە دوو هاووڵاتی فەڕەنسی کە لە ئێران دەست بەسەر کراون ئازاد بکرێن

پەیامی کورد    ...    ماکرۆن : پێویستە دوو هاووڵاتی فەڕەنسی کە لە ئێران دەست بەسەر کراون ئازاد بکرێن

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە بەم زووانە لەگەڵ بنەماڵەی دوو هاووڵاتی فەڕەنسی کۆدەبنەوە کە ماوەی هەزار ڕۆژە لە ئێران و یەکێکیان بۆ ماوەی ٨٤٢ ڕۆژ زیندانی کراون.
ماکرۆن لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس بانگەشەی کردووە کە "دەست بەسەرکردنیان کارێکی نەشیاو و ئارەزوومەندانە"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری زیندانیکردنیان بکات بەهۆی سیخوڕییەوە.
سەرۆکی فەڕەنسا وێڕای تۆمەتبارکردنی تاران، داوای ئازادکردنی هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کرد کە بە تۆمەتی سیخوڕی لە ئێران زیندانی کراون.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە بەم زووانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان کۆدەبنەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دوو هاووڵاتی فەڕەنسی بۆ ماوەی هەزار ڕۆژ لە ئێران زیندانی کراون و یەکێکیان بۆ ماوەی ٨٤٢ ڕۆژە.

ماکرۆن لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس بانگەشەی کردووە کە "دەست بەسەرکردنیان کارێکی نەشیاو و ئارەزوومەندانە"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری زیندانیکردنیان بکات بەهۆی سیخوڕییەوە.

سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆتایی دا داوای ئازادکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە فەرەنسییەی کرد.

لە کۆتایی مانگی جانیوەری ، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، باڵیۆزی ئێرانی لەو پەیوەندییەدا بانگهێشت کرد.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە